كچە کوردێکی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش گیانی لەدەست دا
عەلی حوسێن، چالاكوانێكی كوردی ئێزدییە، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 6/2/2018، كچێكی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش بەناوی (شەهد خدر میرزا) تەمەن 16 ساڵ بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی زۆری تیرۆریستانی داعش كە بەسەریان هێنابوو، گیانی لەدەست دا".
گوتیشی: "تەرمی ئەو كچە بۆ شاری شنگال گوزاراوەتەوە و لەوێ نێژراوە".
ئەو چالاکوانە کوردە ئێزدییە ڕوونیشی کردەوە ئەو كچە لە مانگی ئابی ساڵی 2014 لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێنرابوو و پاشان ئەشكەنجەیەكی زۆریان دابوو و دواجاریش توانرا ڕزگار بكرێتەوە".
هاوكات حەمزە ڕەزیكی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆك،ڕایگەیاند: "پزیشكانی نەخۆشخانەی گشتیی دهۆك زۆر هەوڵیان دا بۆ ئەوەی ژیانی ئەو كچە ئێزدییە لە مردن ڕزگار بكەن، بەڵام بەهۆی سەختیی ئەشكەنجە و ئازاری داعش گیانی لەدەست دا".
باسنیوز
