سوپای توركیا تۆپبارانی چەند گوندێكی عەفرینی دەستپێكردەوە
بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپبخانەكانی سوپای توركیا لە بنەكەی سەربازی قۆمیتە لەناحیەی رێحانلی باكوری كوردستان، گوندەكانی چەقەڵەی سەر و چەقەڵەی خواروی سەر بەناحیەی شیە تۆپبارانكردووە".
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) گوندی شێخ بلێل-ی سەر بەناحیەی شیە بەتەواوەتی لەدەستی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا پاكردەوە، ژمارەیەك سەربازی توركیا و كوژراو و برینداربوون.
خه ندان
