ئاماری قوربانییانی رۆژی 17مینی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین بڵاو دەکرێتەوە

 ئاماری قوربانییانی رۆژی 17مینی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین بڵاو دەکرێتەوە


سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان ئاماری قوربانییانی 17مین رۆژی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ساری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، بڵاو دەکاتەوە.



بەپێی راگەیەندراوێکی سەنتەرەکە، سوپای تورکیا لە رۆژی دووشەممە 5/2/2018 (17مین رۆژی هێرشەکە)بەردەوام بوو لە تۆپباران و بۆردومانکردنی گوندەوارەکانی عەفرین بەتایبەت گوندەکانی دێگماش، عەرەب وێران، مەعەرکسە و قەتمە.



سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان هەروەها رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکە پزیشکییەکانی هەیڤا سۆرا کوردی و قوتابخانەکانی لە شارەدێی راجۆ کردووەتە ئامانج.



هەروەک ئەو سەنتەرە رایگەیاندووە، لە 17مین رۆژی هێرشەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، دوو کەس گیانیان لە دەست داوە و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.



لە رۆژی شەممە 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، هێرشیان کردووەتە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.


باسنیوز
Top