سبه‌ی دانیشتنێكی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سبه‌ی سێشه‌ممه دانیشتنێكی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش له‌میانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌كرێت.
ماڵپه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان نووسراوی فه‌رمیی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا بانگێشتی په‌رله‌مانتاران كراوه بۆئه‌وه‌ی له دانیشتنه‌كه ئاماده بن و ئاماژه به ئه‌وه‌ش دراوه كه به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی سێشه‌ممه(6-2-2018)ی له چوار بڕگه پێكهاتووه.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر (په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان) ده‌كات كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده كراوه، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای رێكخستن و یه‌كخستنی عه‌لوه‌كان ده‌كرێت و دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر موڵكه‌ی ده‌وڵه‌ت و چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌كی دیكه‌ش ده‌كرێت.
bas news-
