توركیا چەكدارانی ئیدلیبی میلیشیای جەیشی حور رەوانەی عه‌فرین دەكات
میلیشیای جەیشی حور كه له سەرەتاوە وەكو ڕێكخراوێكی تیرۆریستی لە سووریا ناسرا و دواتر لەلایه‌ن توركیاوه هاوكاری سه‌ربازی كرا، ئێستە له‌گه‌ڵ سوپای توركیا ماوه‌ی 17 رۆژ ده‌بێت په‌لاماری عه‌فرین ده‌دات، بڕیاری داوه هێزه‌كانی له ئیدلیب بكشێنێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی (نارینا ئازاد) بڵاوی كرده‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی میلیشیای جەیشی حور و سوپای توركیا نه‌یانتوانیوه سه‌ركه‌وتن له عه‌فرین به ده‌ست بهێنن، بۆیه ده‌یانه‌وێت خۆیان له عه‌فرین كۆ بكه‌نه‌وه و ئیدلیب راده‌ستی سوپای سووریا بكه‌نه‌وه.
ئیدلیب له لایه‌ن میلیشیای جەیشی حور و ئه‌حرار شامه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، كه هه‌ردوو هێز لە خزمەتی سیاسەتی توركیان، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی ناوبراو، میلیشیای جەیشی حور بڕیاری داوه ئیدلیب بده‌نه‌وه ده‌ست سوپای سووریا و هێزه‌كانیان به ته‌واوی بگوازنه‌وه بۆ به‌ره‌ی عه‌فرین.
باسنيوز
