حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێننامە لە بەشێک لە فەرمانبەران وەردەگرێت
بەپێی نووسراوێکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، داواکردنی مافی پەنابەری لەلایەن ئەو فەرمانبەرانەی حکوومەت پشتگیرییان دەکات بۆ چوونە دەرەوە، ”کاریگەرییەکی زۆر لەسەر ناوبانگی هەرێمی کوردستان و راستگۆیی دامودەزگاکانی دروست دەکات“.
هەروەک لە نووسراوەکەدا، کە ئاراستەی گشت وەزارەتەکان کراوە، دەبێ فەرمانبەرەکە بەڵێننامەی پشتڕاستکراو لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بباتە فەرمانگە و وەزارەتەکەی خۆی.
لە بەڵێننامەکەدا، دەبێ فەرمانبەر بەڵێنی ئەوە بدات، کە دوای تەواوکردنی کارەکەی و پێش تەواوبوونی ماوەی ڤیزاکەی، بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.
باسنيوز
