مەسرور بارزانی: داوا دەکەین ئاسانکاریی بکرێ بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانی دەزگای بارزانی بۆ عەفرین

 مەسرور بارزانی: داوا دەکەین ئاسانکاریی بکرێ بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانی دەزگای بارزانی بۆ عەفرین
سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایدەگەیەنێت، ئەو کارەی دەزگاکە گرتوویەتییە ئەستۆ، ”ئەرکێکی ئایینی، نەتەوەیی و مرۆییە“.



رۆژی دووشەممە 5/2/2018، مەسرور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دامەزرێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وتارێکی لە میانی یادی 13 ساڵەی دامەزراندنی دەزگاکە، پێشکەش کرد.



مەسرور بارزانی رایگەیاند، کە بیرۆکەی دامەزراندنی ئەو دەزگایە لە وتەیەی جەنەڕال مستەفا بارزانی، رێبەری شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستان وەرگیراوە، کە دەفەرموێ، ”شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتگوزاری میللەتی خۆی بێت“.



هەروەک لە ماڵپەڕی فەرمیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پێناسەی دەزگاکەدا نووسیویەتی، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ”دەزگایەکی ناحكومیی و ناسیاسی و قازانج نەویستە، له‌ ساڵی 2005 له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌و به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی بۆردی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌و راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیاری كاره‌كانی ده‌زگا ده‌كات“.
Top