ڕاگیرانی دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییان ڕه‌تده‌كرێته‌وه
قائیمقامى رواندز ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییان راگیرابێت، ده‌شڵێت، له داهاتوویه‌كی نزیكدا له سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی ڕواندز دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ست پێده‌كات.
كوێستان ئه‌حمه‌د، قائیمقامى رواندز، راگه‌یاند: "ئه‌گه‌رچى پێش سه‌ره‌تای وه‌رزى زستان، دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاووڵاتییانى ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌ستى پێكردووه، به‌ڵام به‌هۆى كه‌مى هاتنى بڕى نه‌وته‌كه تائێستا نه‌مانتوانیوه نه‌وت به‌سه‌ر ته‌واوی دانیشتووانی سنووره‌كه دابه‌ش بكه‌ین، به‌ڵام دابه‌شكردنى نه‌وت به‌رده‌وامه و هه‌ر خێزانێك به‌رمیلێك نه‌وتی پێده‌رێت".
گوتیشی: "ته‌واوى دانیشتووانى شاره‌دێى وه‌رتێ و گونده‌كانى سنووری ڕواندز له وه‌رگرتنى به‌شه نه‌وت سوودمه‌ند بوونه، ئێستاش له گونده‌كانى نزیك شارۆچكه‌ى ڕواندز دابه‌ش ده‌كرێت، به‌م نزیكانه‌ش له سه‌نته‌رى رواندز دابه‌شكردنی به‌شه نه‌وتی هاووڵاتیان ده‌ست پێده‌كات".
bas news-
