هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا هۆشداریی شەڕی تایفی دەدەن: حەشدی شعبی هۆکارە
گوتەبێژی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا مزاحم ئەلحوێت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: ''ناوچەکانی ژێر دەستەلاتی حەشدی شەعبی لە ئەگەری سەهەڵدانی شەری تایفیدان، بە تایبەت ناوچەی زوممار و دەروبەری."
ئەو دەشڵێ "ئەوانەی کە داعش بوون، ئێستا دەگەڕێنەوە و خەڵک دەکوژن و دەڕفێنن و هەرچیی خراپە بەسەریان دێنن."
گوتەبێژی هۆزە عەرەبەکانی نەینەوا نایشارێتەوە، کە حەشدی شەعبی لە دژی خەڵکی ئەو ناوچانە مامەڵەیەکی مەزهەبی لەگەڵ خەڵکی دەکەن و بە کەیفی خۆیان دەچنە نێو ماڵەکانیان، "خەڵکیش بێزار بوونە و پێدەچێ بەم نزیکانە شەڕێکی تایفی لە ناوچەکە روو بدات."
ئەو دەشڵێ، ئێستا بۆشاییەکی ئەمنی لە ناوچەکە دروست بووە و پێدەچێت گرووپی دیکەی هاوشێوەی داعش دروست نبن و، دووبارە ببێتە ئەگەری ئەوە کە گرووپی تیرۆریستی لە ناوچەکە سەرهەڵبدەن.
kdp-
