میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى شوباتى 2018 له باشوورى مووسڵ ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس، دواى ده‌ستگیركردنیان، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى تر هه‌وڵیان دا بنكه‌ى پۆلیسی غه‌زلانى كۆنترۆڵ بكه‌ن و هاوڕێكانیان ده‌رباز بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ڕاگه‌یاند: "ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى میلیشیاكانى (كه‌تائیبى ئیمام عه‌لى) سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى، له بنكه‌ى پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ى مووسڵ له‌ناوچه‌ى وادى حه‌جر له باشوورى شاره‌كه، ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه دواتر ئه‌وانه‌ى ده‌ستدرێژییان كردبووه سه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كه، كه سێ چه‌كدارى میلیشیاكان بوون، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كران و ڕاسته‌وخۆ خرانه به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه.
ڕوونیكرده‌وه، كه دواى ده‌ستگیركردنیان، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى تر‌ى سه‌ر به میلیشیاكان، هه‌وڵیان دا بچنه سه‌ر بنكه‌ى پۆلیسی غه‌زلانى كه هاوڕێكانیان له‌و بنكه‌یدا به‌ند كرابوون، گوتیشی: "ویستیان چه‌كداره ده‌ستگیر كراوه‌كان ده‌رباز بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌یان شكستی خوارد و پۆلیس ڕێگه‌ى پێنه‌دان".
bas news-
