وێترین زانیاری سه‌باره‌ت به ژیانی دانیشتووانی عه‌فرین له‌دوای ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زهیتوونهنهوه
ماڵپه‌ڕی(بی بی سی)ی توركی، توانیویه‌تی زنیاریی ورد له‌ناو عه‌فرینه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت و له‌باره‌ی ژیانی ئاسایی خه‌ڵكه‌وه چه‌ندین زانیاریی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
وه‌كوو ئه‌وه‌ی (بی بی سی) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تا ئێستا هیچ هاووڵاتییه‌ك له‌ناو عه‌فرینه‌وه كۆچی نه‌كردووه بۆ شارێكی تر له سووریا. رێگه‌ی حه‌له‌ب كه به ده‌ست حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌یه، تاكه رێگه‌یه عه‌فرین بتوانێت خواردن و خواردنه‌وه‌ی بۆ بهێنرێت و هاووڵاتییان پشتیان به‌و رێگه‌یه به‌ستووه، چونكه هه‌موو رێگاكانی تر له‌به‌ر شه‌ڕ داخراون.
هاووڵاتییانی عه‌فرین له باكووره‌وه ناچنه ناو توركیا، چونكه له‌سه‌ر سنوور چه‌ندین بۆمبی چێنراو هه‌یه. ناچنه ئیدلیبیش چونكه چه‌كدارانی سه‌ر به ئیسلامیی توندڕەو، كه ئه‌وانیش هه‌ر سه‌ر به توركیان به‌خراپی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، ناچنه ئه‌و شوێنانه‌شی به ده‌ست حكوومه‌تی سووریاوه‌یه، چونكه ساڵانێكه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌یه. كه‌واته مانه‌وه‌یان له عه‌فرین پێ له هه‌موو شوێنێك باشتره.
جموجۆڵی هاووڵاتییان له‌ناو كۆڵان و شه‌قامه‌كاندا كه‌می كردووه، دوكانه‌كان زۆربه‌یان داخراون و ئه‌وانه‌شی كراونه‌ته‌وه زۆر كه‌من و له‌گه‌ڵ هاتنی ئێواره دای ده‌خه‌نه‌وه، تاكه شوێن 24 سه‌عات كراوه بێت نه‌خۆشخانه‌كانی عه‌فرینه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ناو عه‌فرینه‌وه به ده‌ست گه‌یشتوون، بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ته‌نیا چه‌كدارانی یه‌په‌گه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی نه‌كردووه‌ته‌وه ئامانج، به‌ڵكوو له‌ناویاندا هاووڵاتیی سڤیلیش كوژراوه و بریندار بووه.
زۆربه‌ی خانوو و ئه‌پارتمانه‌كانی عه‌فرین (ژێرزه‌مینی) تێدایه، بۆیه له كاتی بۆردومانی فڕۆكه‌دا هاووڵاتییان خۆیان له ژێرزه‌مینه‌كاندا ده‌شارنه‌وه. پێشتریش ئه‌و ئامادهكارییهیان كردووه و خوارده‌مه‌نییه‌كی زۆریشیان له‌ناو ژێرزه‌میندا شاردووه‌ته‌وه تا بتوانن له كاتی بۆردوماندا به‌كاری بهێنن.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت، هاووڵاتییانی سڤیل له عه‌فرین پڕچه‌ك كراون، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌و لێدوانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان دابووی و گوتبووی عه‌فرین زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن، بۆیه ترسیان هه‌یه له شوێنی تره‌وه عه‌ره‌بی بۆ بهێنرێت و شاره‌كه ته‌عریب بكه‌ن.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی تریش كه هاووڵاتییان پڕچه‌ك كراون، ترسیان له سوپای سووریای ئازاد هه‌یه، چونكه ئه‌و سوپایه پێشتر ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردووه‌ته سه‌ر ئافره‌تانی چه‌ند شارێكی سووریا. هه‌ر بۆیه له ئه‌گه‌ری هاتنه ناو عه‌فرین و ده‌ستبردن بۆ ئافره‌ته‌كانیان، ئه‌و چه‌كانه رۆڵی خۆیان ده‌بینن.
ماڵپه‌ڕی ناوبراو ئاشكرای كردووه، خه‌ڵكی عه‌فرین زۆرتر توڕه‌ن له رووسیا، چونكه ساڵانێكه له عه‌فریندان و ده‌زانن كه شاره‌كه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، بۆچی ده‌یفرۆشێته توركیا.
خه‌ڵكی عه‌فرین ده‌ڵێن له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ناوه‌خۆ له سووریا هه‌ڵگیرساوه، عه‌فرین ئارام بووه و هیچ شه‌ڕێكی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ئیتر بۆچی رووسیا ئه‌وانی به توركیا فرۆشتووه. ده‌ڵێن خۆشمان نازانین رووسیا له‌به‌رامبه‌ر چی كوردی فرۆشته توركیا!
هێڵی ئینته‌رنێت له عه‌فرین زۆر زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه، له زۆر له گه‌ڕه‌كه‌كان هه‌ر نه‌ماوه، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه پێشتر له توركیاوه ئینته‌رنێت هاتووه‌ته عه‌فرین و دوای ئۆپه‌راسیۆنیش توركیا بڕیویه‌تی. هێڵی په‌یوه‌ندیكردنیش به هه‌مان شێوه كه‌م بووه‌ته‌وه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بته‌وێت په‌یوه‌ندی به كه‌سێكه‌وه بكه‌یت، ده‌بێ زیاتر له 10 جار په‌یوه‌ندییه‌كه دووباره بكه‌یته‌وه، به‌ڵام كاره‌با وه‌كوو خۆیه‌تی و نه‌بڕاوه، جاروبار ده‌بڕدرێت به‌ڵام زۆر به‌كه‌می.
bas news-
