نووری حەمەعەلی: چارهسهر ئهوهیه ئهمهریكا فشار بكات بۆ ئهوهی رهوشی كهركوك ئاسایی بكرێتهوه
نووری حەمەعەلی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگهیاند، تا ئێستا بە فەرمیی ھیچ پلانێک بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشی کەرکووک و ناوچە داگیرکراوەکان نییە، وتیشی، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزە عێراقییەکان لەنێو شاری کەرکووک ناچنە دەرەوە.
نووری حەمەعەلی باسی لهوه كرد، چارەسەر ئەوەیە ئەمریکا گوشار بخاتە سەر بەغدا بۆ ئهوهی رەوشی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە، پارتیش بهبێ رێككهوتن ناگەڕێینەوە کەرکووک.
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی ئاماژەی بهوهدا، پارتی ئاماده نییه له دۆخێكی وادا بارەگای خۆی لە کەرکووک بكاتهوه و بایکۆتی پڕۆسەی ھەڵبژاردنیشی کردووه لەو سنوورە، 'ئەم ھەنگاوە باشترین خزمەتە بهگەلەکەمان، وتیشی، بە مەرجێک پارتی بەبێ ھێز دەچێتەوە کەرکووک، ھێزەکانی عێراقیش بچنەوە ئەودیو چیای حەمرین و ھیچ لایەنێک ھێزی چەکداری نەبێ لە کەرکووک.
نووری حەمەعەلی، باوهڕ ناكهم ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لەنێو کەرکووک بكشێنهوه و دۆسیەی ئەمنیی شارەکە بە پۆلیسی ئیتیحادی بسپێرن، وتیشی، لەوە دەچێت جلەکانیان بگۆڕن، بەڵام ھەمان میلیشیاتی حەشدن لەنێو کەرکووک. ئەوەی دەگوترێ حەشد کشاوەتەوە لەنێو کەرکووک دوورە لە راستییەوە.
روونی كردهوه، راستییهكهی ئهوهیه كه بەبێ کورد دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک بەڕێوە ناچێت
payam ner -
