خه‌ڵكی مووسڵ دووباره ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەبنەوە
سه‌رچاوه‌كانی ناو شاری مووسڵ رایدەگهیەنن كه بوونی لاشه‌ی مردووان له ژێر باڵه‌خانه رووخاوه‌كانی شاره‌كه نه‌خۆشیی مه‌ترسیداری له نێو دانیشتوواندا بڵاو كردووەته‌وه و حكوومه‌تی عێراقیش هیچ هه‌نگاوێكی بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه نه‌ناوه.
لەلایەكی ترەوە به‌هۆی هه‌ڕه‌شه و به‌تالانبردنی موڵك و ماڵی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانه‌وه، دووباره هاووڵاتیان روو له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا زیاتر له 150 خانه‌واده له مووسڵه‌وه ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شام و كەمپەكانی سنووری خازر بوونه‌ته‌وه.
bas news-
