پارته سیاسییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر سوپای سووریای ئازاد ناكۆكن
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سەركۆماری توركیا هەرچه‌ند سوپای سووریای ئازاد به سوپایه‌كی میللی توركیا بزانێت، به‌ڵام پارته سیاسییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر ئه‌و سوپایه ناكۆكن.
سوپای سووریای ئازاد، كه هه‌موو هاوكارییه‌كی سه‌ربازی و لۆجیستی له لایه‌ن توركیاوه بۆ دابین ده‌كرێت، ئێستەش له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین دژی یه‌په‌گه رۆڵێكی گرنگی پێدراوه، به‌ڵام پارته سیاسییه‌كانی توركیا پێیان تاوانێكی گه‌وره‌یه بهێنرێنه ریزی سوپای توركیا.
جه‌هه‌په كه گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنه له توركیا، زۆر تونده به‌رامبه‌ر سوپای سووریای ئازاد و به تیرۆریستی ناو ده‌بات. جه‌هه‌په پێیوایه نابێت توركیا پاڵپشتی له‌و سوپایه بكات، چونكه هیچ گومانی تێدا نییه، ئه‌وان گروپێكی توندڕه‌وی تیرۆریست بوونه له سووریا. ئه‌مه‌شیان له راگه‌یاندراوێكدا بڵاوكرده‌وه.
ئه‌ردۆگان هه‌فته‌ی رابردوو له گوته‌یه‌كیدا له (چۆروم) له توركیا، هێرشی توندی كرده سه‌ر جه‌هه‌په و پێیگوتن "هه‌ی گه‌مژه‌ینە! ئه‌و سوپایه به‌رگری له توركیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌ربازی تورك گیانی خۆی ده‌كاته قوربانی".
هه‌ده‌په‌ش به هه‌مان شێوه‌ی جه‌هه‌په، سوپای سووریای ئازادی پێ تیرۆریسته و داوا ده‌كه‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك توركیا هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ ئه‌و گروپه رابگرێت. به‌ڵام پارتی باش كه مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، پاڵپشتی پارته‌كه‌ی بۆ سوپای سووریای ئازاد ده‌ربڕیوه.
ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌م ناكۆكییه‌ی پارته سیاسییه‌كانی توركیا له‌سه‌ر سوپای سووریای ئازاد كه‌وتووه‌ته نێوانیان، له داهاتوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینیش هه‌بێت.
bas news-
