ئاماری قوربانییانی 13مین رۆژی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین بڵاو دەکرێتەوە

 ئاماری قوربانییانی 13مین رۆژی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین بڵاو دەکرێتەوە
سەنتەری دیموکراسی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان ئاماری 13مین رۆژی هێرشەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەنتەرەکە رۆژی پێنجشەممە 2/2/2018 (13مین رۆژی هێرشەکە)، سوپای تورکیا گوندەکانی زەعرە، کۆتانا، قورنە، شەنگیلێ و قەرەکۆڵە، ناوجەی راجۆو جوندرێسەی لە عەفرین، تۆپباران کردووە.

بەهۆی تۆپبارانکردنەوەکەوە، هەروەک سەنتەرەکە رایگەیاندووە، پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە و کەسێکی دیکە بریندار بووە.

لە رۆژی شەممە 20/1/2018ـەوە، سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای تورکیا بە بەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی، زەمینی و تۆپخانە، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی (چلە زەیتوون)، ھێرش دەکەنە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.









باسنيوز
Top