ئه‌مڕیكا بڕێك پاره ده‌داته هه‌ر كه‌سێك پرۆژه‌یه‌ك له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكات
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له هه‌ولێر، ئامانج له‌و هه‌نگاوه‌یان، پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه به كۆمه‌ڵگه.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، كه بڕى 25 هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ركه‌سێكه پرۆژه‌یه‌كی باش به هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش ده‌كات.
كونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر داواى له ده‌رچووانى به‌رنامه خزمه‌تگوزارییه‌كان كرد له‌و پرۆژه‌یه به‌شداربن و ناوى خۆیان له ماڵپه‌رى تایبه‌ت به ده‌رچووانى به‌رنامه‌ى خزمه‌تگوزارى (AEIF)، تۆمار بكه‌ن.
bas news-
