کەلار.. لە مانگی رابردوودا 20 شوێنکار سزا دراون
قایمامیەتی کەلار، لە راگەیەندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاو کردووەتەوە، کە لە ماوەی مانگی 1ی 2018ی رابردوودا، لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی کەلار، گەڕان و پشکنینان بۆ 230 شوێنکار لە دوکان، کافتریا، ئارایشگا، چێشخانە و کلینکی پزیشکی شوێنەکانی دیکە ئەنجامداوە.
قایمقامیەتی کەلار، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە ئەنجامی ئەو گەڕان پشکنینانە زیاتر لە 200 کیلۆ خۆراک، کەلوپەلی خراپ و ماوەبەسەرچوو دەستیان بەسەردا گیراوە و ھەروەھا 16 شوێنکار بە سزای مادی و چواری دیکەش بە داخستن سزادراون، ھاوکات 20 شوێنکاری دیکەش ئاگادار کراونەتەوە بۆ چاککردنەوەی سەرپێچییەکان.
لەو راگەیەندراوە، ئەوەشی ئاشکراوە، کە کۆی پارەی سزای سەرپێچیکاران لەو مانگەدا 540 ھەزار دینار بووە.
bas news-
