ده‌رباره‌ى ئه‌و فڕۆكانه‌ى به ئاسمانى سلێمانی ده‌فڕن ڕوونكردنه‌وه ده‌درێت
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌رباره‌ى ئه‌و فڕۆكانه‌ى ماوه‌یه‌كه به ئاسمانى پارێزگاى سلێمانی دێن و ده‌چن، ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و هاووڵاتیان له ئاساییبوونى دیارده‌كه، دڵنییا ده‌كاته‌وه.
دانا محه‌مه‌د، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاند: "فڕینى ئه‌و فڕۆكانه‌ی ماوه‌یه‌كه به‌سه‌ر ئاسمانی سلێمانی دا تێده‌په‌ڕن، حاڵه‌تێكی ئاساییه، چونكه به‌پێى ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئاسمانی كوردستان رێگه‌ی هاتوچۆكردنی فڕۆكه‌وانییه".
هه‌روه‌ها، گوتیشی: "پێشتریش ئه‌و حاڵه‌تانه هه‌بوون، به‌ڵام به‌هۆی زۆری گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هه‌ستی پێنه‌ده‌كرا، بۆیه ئه‌و حاڵه‌ته له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه زیاتر هه‌ستی پێده‌كرێت به‌تایبه‌تیش له‌م وه‌رزه‌دا كه ئاسمان ڕوونتره وه‌ك له وه‌رزه‌كانى تر".
bas news-
