کۆسرەت ڕەسوڵ وەک سکرتێری گشتیی یەکێتی تاجە گوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی 1ی شوبات دادەنێ

 کۆسرەت ڕەسوڵ وەک سکرتێری گشتیی یەکێتی تاجە گوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی 1ی شوبات دادەنێ
لە میانی مەراسیمی ساڵڕۆژی کارەساتی 1ی شوبات کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/2/2018 لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.

لەو مەراسیمەدا کە بە هاریکاریی نێوان لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان ئەنجام درا، تاجە گوڵینەی بەرپرسانی باڵای حکوومی و سیاسی دانرا.

یەکێک لەو بەرپرسانەی تاجە گوڵینەی لە بەردەم مۆنۆمێنتی شەهیدان دانرا کە لەنێو پارکەکە دروست کراوە، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو کە لەسەر تاجە گوڵینەکەدا نووسراوە (تاجە گوڵینەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، سکرتێری گشتی ی.ن.ک).








باسنيوز
Top