کۆبوونەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و عەبادی دەستی پێ کرد

 کۆبوونەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و عەبادی دەستی پێ کرد
بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، دوای کۆبوونەوەی کوتلە سوننەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیراندا ئەوان ناڕازین و وەڵامی داواکارییەکانیان وەرنەگرتووە، بۆیە ئێمەش چاوەڕوان دەکەین تەنیا وەڵامی سیاسی بۆ داواکانمان پێ بێت.

نەدا مێرگەسۆری، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕايگەیاند: "دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی لەگەڵ کوتلە سوننەکان کۆ بووەوە، بەڵام بە گوتەی ئەوان ھیچ وەڵامێکی ئەرێنبیان لە عەبادی وەرنەگرتووە و ناڕازین لە کۆبوونەوەکە".

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: "ئێستا بە دڵنییایەوە کۆبوونەوەی نێوان فراکسیۆنە کوردستانییەکان و ئەندامانی لێژنەی دارایی کە کوردن، لەگەڵ حەیدەر عەبادی کۆبوونەوەیان دەستی پێ کردووە، چونکە بڕیار بوو کۆبوونەوەکەیان لە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ دەست پێ بکات، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کە کۆبوونەوەکە ئەرێنی نەبێ و وەڵامی سیاسی لە بری وەڵامی دەستووری و یاسایی بۆ فراکسیۆنە کوردستانییەکان پێ بێ".

ڕۆژی چوارشەممە 31/1/2018 فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەھۆی بابەتی بوودجەوە، بایکۆتی ھۆڵی پەرلەمانی عێراقیان کرد.










باسنيوز
Top