كەركووك.. میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كۆنترۆڵی تۆڕەكانی مۆبایل دەكەن

كەركووك.. میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كۆنترۆڵی تۆڕەكانی مۆبایل دەكەن


گوتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردسستان لە كەركووك-گەرمیان ڕای دەگەیەنێت، لە كەركووك میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كۆنترۆڵی تۆڕەكای مۆبایل دەكات.


عەدنان كەركووكی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە كەركووك-گەرمیان، ڕاگەیاند: "میلیشیاكانی حەشدی شەعبی چاودێرییەكی زۆر چڕیان خستووەتە سەر تۆڕەكانی مۆبایل، واتا هەر كەسێك لەرێگای مۆبایلەوە قسە بكات ئەوان دەتوانن گوێیان لە دەنگەكەیان بێت، بەتایبەت ئەوانەی كە پەیوەندی دەكەن بەناو كەركووكەوە و دژی ئەوان لە مۆبایلدا قسە بكەن".


ڕوونی كردەوە، ئێستا لەرێگای چەند ئامێرێكی پێشكەوتەوە كە هێناویانە بۆ كەركووك یەكەسەر دەنگ تۆمار دەكەن و ئەگەر بیانەوێت و زانیاری لە سەر كۆبكەنەوە كەسەكە دەستگیردەكەن.


هاوكات عەدنان كەركووكی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، رفاندنی هاووڵاتییان لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە لە كەركووك بووەتە دیاردە و بەهۆی رەفتارە خراپەكانی میلیشیاكانەوە خەڵك لە دڵەڕاوكێدا دەژیت.


ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکار، پەلاماری کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بە سەردا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.


ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سکترتێری گشتی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: "ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی ناو یەکێتی دایە".


ڕۆژی 27/12/2017 جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕاشکاوی ڕای گەیاند: ”هۆکاری 16ی ئۆکتۆبەر ڕیفراندۆم نەبوو، بەڵکوو خیانەتی گرووپێکی نێو یەکێتی بوو“. باسیشی لەوە کرد کە ئەگەر مام جەلال لە ژیان بووایە، ئەو گرووپەی نێو یەکێتی وەک خیانەتکار سزا دەدا.
bas news-
Top