پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ كاندید دەكرێ
هیمانشۆ گۆڵاتی كە ساڵی ٢٠١٣ وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی داد و ئاسایشی گشتی بووە، بە گەنجترین وەزیری دەوڵەتی نەرویج ناسرابوو، لەبارەی دەستنیشانکردنی پێشمەرگە بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ، گوتی "لە شەری دژ بە داعشدا، پێشمەرگە ڕۆڵێکی زۆر گرینگیان هەبووە بەرامبەر بەو دڕندانەی گەورەترین دوژمنی مرۆڤایەتی هەژمار دەکرێن. ئەگەر ڕۆڵی پێشمەرگە و قارەمانیەتی و قوربانیدانی پێشمەرگە نەبوایە، ئێستە داعش گەورەتر و بەهێزتر دەبوو لە هەموو کاتێک".
گۆڵاتی ئەوەشی گوتووە كە پێشمەرگە شایانی وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتییە، هەروەها پێدانی خەڵاتی ئاشتی بۆ پێشمەرگە، دەبێتە رێزگرتنێکی جیهانی لە هەوڵ و تێکۆشان و قوربانیدانی ئەو هێزەی کە لە شەڕی دژ بە داعشدا درەوشانەوە لە سەنگەردان.
خەڵاتی نۆبڵ بەناوبانگترین خەڵاتی جیھانییە، كە بەناوی داھێنەرەكەی ئەلفرێد نۆبڵ كراوە، ساڵانە لە لایەن لیژنەیەكی پسپۆڕی سویدی و نەرویجی دابەش دەكرێت.
bas news-
