بڕیارە عەبادی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆببێتەوە
خۆشەوی خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ 31/1/2018، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بایکۆتی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کرد، کە بەپێی خشتەی کۆبوونەوەکە تاوتوێی پڕۆژە یاسی بودجەی عێراق کرا، بۆیە ئێمەش بایکۆتمان کرد و پاشان حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ھاتە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام وەک ئاماژەم پێدا فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی ئەو کۆبوونەوەیەیان کردبوو".
ئەو پەرلەمانتارە کوردە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە بڕیارە ئەمڕۆ عەبادی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەجیا کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک.
باسنیوز
