فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاری بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقیان دا
ئارێز عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەبەر ئەوەی عەبادی نایەوێ دەستکاری بودجە بکات، هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەیەک دەنگ هاتینە دەرەوە، تا داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت، ناچینەوە نێو هۆڵی پەرلەمان.
هاوکات نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ”هەموو فراکسیۆنە کوردستانییەکان گەیشتووینەتە ئەو باوەڕەی کە هەموو دانیشتنێکی پەرلەمان بایکۆت بکەین کە باس لە بودجە بکات، چونکە عەبادی هیچ گۆڕانکارییەک ناکات“.
جەختیشی لەوە کردەوە: ”ئێمە تێبینییەکانمان پێشتر بۆ عەبادی ناردووە، بەڵام بەبێ دەستکاریکردن جارێکیتر ناردوویەتیەوە، بگرە وەڵامەکانی عەبادی هەمووی سیاسین و هیچیان وەڵامی ئابووری و ڕاستەقینە نین“.
باسنیوز
