لە یادی سەركردە ئیدریس بارزانی لاوانی سۆران پێشانگایەكی وێنەیان كردەوە

لە یادی سەركردە ئیدریس بارزانی لاوانی سۆران پێشانگایەكی وێنەیان كردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 31-1-2018 ناوەندی باڵای لاوانی سۆران، بۆ ڕێزلێنان لە خەبات و تێكۆشانی سەركردە ئیدریس بارزانی پیشانگایەكی وێنەی فۆتۆگرافیی كردەوە.

لە بیرەوەریی 31 ساڵەی کۆچی دوایی سەركردە ئیدریس بارزانی، ناوەندی باڵای لاوانی سۆران، پیشانگایەكی وێنەی فۆتۆگرافیی بەشێك لە خەبات و تێكۆشانی سەركردە ئیدریس بارزانی كردەوە.

هاوكات لەو پیشانگایە ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی دەڤەرەكە و رۆشنبیران و ئەدەبدۆستان و میوانان و بەرپرس و كارگێڕان و ئەندامانی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان ئامادە بوون.










باسنيوز
Top