وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرا
رۆژی پێنجشەممە 28/12/2017، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، لە بارەگای ئەنجومەنی وەزیران، کۆ بوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە نێوان 1 تا 15ـی 4/2018 هەڵبژاردنی گشتیی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێ.
بەپێی زانیارییەکان، کۆمیسیۆن داوای 32 تا 35 ملیۆ دۆلاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، کردووە.
باسنيوز
