لە سۆران کێشەی کارەبا چارەسەر دەکرێت

 لە سۆران کێشەی کارەبا چارەسەر دەکرێت
بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی بارزۆری لەسەر ھێڵەکانی کارەبا، کار لە پڕۆژەی ڕاکێشانی شەش فیدەری پاڵەپەستۆی کێبڵی ژێر زەوی بۆ گەڕەکانی شاری سۆران دەکرێت.

فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سۆران، ڕايگەیاند: "بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی بارزۆری لەسەر ھێڵەکانی کارەبا، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سۆران، ئێستا پرۆژەی ڕاکێشانی شەش فیدەری پاڵەپەستۆی کێبڵی کارەبایی ژێر زەوی، بۆ ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی شاری سۆران جێبەجێ دەکرێن، کە تێچووی کارکردنی پرۆژەکەش لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دابین کراوە، کە ئێستاش لە 50%ی کارەکانی جێبەجێ کراوە و کارکردنیش تێیدا بەردەوامە".

باسی لەوەش کرد، کە ھەریەکە لە گەڕەکەکانی (ئیچ قەڵا، وەستا ڕەجەب، دیلمان، بارزان، زانیاری، خەبات، کۆمەڵگەی گەڵاڵە، شۆرش، ھەرێم و ھەندرێن) لەو پڕۆژەیە سوودمەند دەبن، "بەتەواوکردنی ئەم پرۆژەیەش، لەمەودوا چیتر ھاووڵاتییان دووچاری کوژانەوەی کارەبای لەناکاو نابنەوە".










باسنيوز
Top