ئه‌شواق جاف: ڕاپۆرته‌كه‌ى (یۆنامى) له ئاست چاواڕوانیدا نییه و جێگه‌ى ڕه‌خنه‌یه
په‌رله‌مانتارێكى كورد ڕه‌خنه له ڕاپۆرته‌كه‌ى (یۆنامى) ده‌گرێت كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌باره‌ى دۆخى خورماتوو و زیانه‌كانى ده‌ست میلیشیا توركمانه‌كان، ئاماده‌ى كردووه.
ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى عێراق، له‌باره‌ى ڕاپۆرته‌كه‌ى (یۆنامى)، ڕاگه‌یاند: "به‌داخه‌وه ڕاپۆرته‌كه له‌ئاست چاوه‌ڕوانى ئاواره كورده‌كانى ئه‌و شاره و زیانلێكه‌وتووانه كورده‌كه‌یدا، نییه".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه ڕاپۆرته‌كه به‌شێوه‌ی گشتیی باس له دۆخه‌كه ده‌كات، له‌كاتێكدا ده‌بوو ئه‌و ڕاپۆرته زۆر وردتر بێت، گوتیشی: "به ئیمێل چه‌ندین پرسیارمان ئاراسته‌ى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، به‌ڵام تائێستاش وه‌ڵاممان وه‌رنه‌گرتووه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، كه ناتوانن زیانه‌كانى زۆرێك له خانووه‌كان بزانن، چونكه ده‌رگایان داخراوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه ئاواره كورده‌كان ده‌ڵێن خانووه‌كانیان دزراوه و دواتر ده‌رگاكانیان داخستووه، بۆ تاڵانكردنى خانووه‌كانیان دیار نه‌بێت، بۆیه ده‌بووایه یۆنامى شاندێكى بناردایه بۆ دیاریكردنى زیانه‌كانى ئه‌و خانووانه‌ش".
ئه‌شواق جاف، ڕه‌خنه‌ى توند له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه به‌یه‌كگرتوویی كاریان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه نه‌كرد و هه‌ریه‌ه‌كه‌و به‌ته‌نها بۆ خۆى كارى كردووه، ده‌بوایه كارى مرۆیی تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت نه‌كه‌ن، ڕه‌خنه‌شمان له ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌یه، ڕاستییه‌كانى به‌ته‌واوه‌تى ده‌رنه‌خستووه".
bas news-
