له سنووری شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان ده‌ركردنی هاووڵاتیانی كورد ده‌ستی پێكرد
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری( كوردستان 24) كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه عه‌ره‌بی "به‌دو" كه پێشتر له پرۆسه‌ی ته‌عریبكردنی ناوچه‌كه هێنراونه‌ته ئه‌و شوێنه و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی ناوچه‌كانی "به‌عاج و حه‌زه‌ر" و سنووره‌كانی سووریا‌ن، جارێكی دیكه هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵه كورده‌كانییان داوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی شایه‌تحاڵێكیش، كه تا ئێستاش ماڵی باوكی له گوندی په‌ڵكانه‌یه، پرۆسه‌كه به سه‌رپه‌رشتی عه‌قید عه‌لی، له فه‌وجی سێی لیوای 11ی پۆلیسی فیدرالی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیش ، به‌ڵێننامه‌یه‌ك به هاووڵاتییانی كورد پڕده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سێ رۆژدا ماڵه‌كانییان جێبهێڵن، ئه‌و خانووانه‌شی كه له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه چۆڵ بوونه و دانیشتووانه‌كه‌ی ئاواره‌بوونه، راسته‌وخۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان، له‌ناویدا نیشته‌جێ ده‌بن.
دیار به‌كر عه‌زیز، كوڕی موختاری گوندی په‌ڵكانه، به ماڵپه‌ره‌كه‌ی رایگه‌یاندووه كه عه‌ره‌به هاورده‌كان، به یاوه‌ری پۆلیسی فیدرالی عێراق، ده‌چنه سه‌ر ماڵه كورده‌كان و ئاگاداری‌یان ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌بێت له ماوه‌ی 3 رۆژدا ماڵه‌كانییان چۆڵ بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش، ئه‌و عه‌ره‌به هاورده‌كراوانه، له‌گه‌ڵ پۆلیسی فیدرالی، باس له‌وه ده‌كه‌ن، نووسراوی فه‌رمی پارێزگای كه‌ركووكیان پێیه بۆ ئه‌و كاره، به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نووسراوه‌یان نیشان نه‌داوه و یه‌كلایه‌نه و به سه‌رپه‌رشتی پۆلیسی فیدرالی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌كیش ئه‌مڕۆ ته‌واوی هاووڵاتییانی گوندی په‌ڵكانه‌یان ئاگاداركردووه‌ته‌وه ماڵه‌كانییان جێبهڵێن، سبه‌ش ده‌چنه گوندی شه‌ناغه و دواتریش سه‌ربه‌شاخ، تا ته‌واوی سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، ته‌عریب ده‌كه‌نه‌وه.
له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ته‌عریبكردنی كوردستان و گۆڕینی دیمۆگرافیای كوردستان، حكوومه‌تی به‌عس له ژێر ناوی هه‌ڵمه‌تی ته‌عریبدا، ته‌واوی زه‌وییه‌كانی ئه‌و ناوچانه كرده موڵكی حكوومه‌تی عێراق و له ژێر ناوی نوێ و به گرێبه‌ستی نوێ، به عه‌ره‌به هاورده‌كانی به‌خشیوه، دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقیش، خاوه‌ن موڵكه كورده‌كان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵه‌كانییان له‌و ناوچانه، عه‌ره‌به هاورده‌كان ناوچه‌كانییان جێهێشت.
ئێستا جارێكی دیكه و له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، جارێكی دیكه هه‌وڵی ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌درێت، به دووباره هێنانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كانی به‌عاج و حه‌زه‌ر، بۆ ئه‌و ناوچانه و دووباره له‌و شوێنانه نیشته‌جێیان ده‌كه‌نه‌وه.
bas news-
