به‌به‌ڵگه‌وه‌..مه‌سعود حه‌یده‌ر پێشێلكردنى ده‌ستوور له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادییه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات

به‌به‌ڵگه‌وه‌..مه‌سعود حه‌یده‌ر پێشێلكردنى ده‌ستوور له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادییه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات

لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/ 12/ 2017 ئاشكراى كرد، حكوومه‌تى فیدڕاڵ ڕێكارى "ناده‌ستوورى" به‌رامبه‌ر پیشه‌سازیی هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌به‌ر.


مه‌سعود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، ڕای گه‌یاند: "ده‌سته‌ى گومرك له‌ به‌غدا، داوا ده‌كات، ڕسوومات بخرێته‌ سه‌ر پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان، یان كۆمپانیاكان له‌ وه‌زاره‌تى پیشه‌سازیی حكوومه‌تى فیدڕاڵ تۆمار بكرێن".


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان پێیوایه‌، ئه‌و ڕێكاره‌ى به‌غدا، به‌ماناى ئه‌وه‌ دێت: "دان به‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا نانرێت".


مه‌سعود حه‌یده‌ر جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌و كاره‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، پێشێلكردنێكى ڕوونی ده‌ستووره‌.
bas news-
Top