داگیرکاریی حەشدی شەعبی گەیشتە گوندێکی قەرەھەنجیر
(ئیسماعیل ھەنارەیی)، کادیری پێشکەوتووی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بەیانیی ئەمڕۆ ھێزێکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کە لە ژمارەیەک تانک و ئۆتۆمبێڵی سەربازی پێک ھاتوون پێشڕەوییان بەرەو گوندی (خاڵۆ بازیانی) سەر بە قەرەھەنجیر کردووە و ماڵەکانی گوندەکەیان پشکنیوە، کاتێکیش خەڵکی گوند پرسیاریان لەبارەی پشکنینی گوندەکە کردووە، حەشد وەڵامی ئەوە بووە ھاتوون بزانن بۆچی پێشمەرگە لەو گوندەیە.''
(ئیسماعیل ھەنارەیی) دەڵێت: ''لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی گوندەکە ھیچ پێکدادانێک لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگەی ئەو سنوورە و چەکدارانی حەشدی شەعبیدا ڕووی نەداوە، فەرماندەکەی حەشد بە گوندنشینانی ڕاگەیاندووە، بەیانی دەگەڕێنەوە گوندەکە و لەگەل پێشمەرگە کۆ دەبنەوە، ئەمە بۆ جاری یەکەمە حەشد داگیرکارییەکانی دەگاتە گوندی (خاڵۆ بازیانی)."
kdp-
