مەحما خەلیل: شانەی نوستووی تیرۆر لە شنگال دروست بوونە
لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەرەوە و بەدەستەوەدانی کەرکووک بۆ حەشدی شەعبی، کە لە لایەن باڵێکی لایەنێکی کوردستانییەوە ڕێگەیان بۆ کرایەوە، حەشدی شەعبی دەستیان بەسەر ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمشدا گرت .
ئەمڕۆ ٢٧-١٢-٢٠١٧، (مەحەما خەلیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لەبەر هەبوونی ژمارەیەکی زۆر هیزی ناشەرعی و نەبوونی چاودێری ئەمنی شانەی نووستوو پەیدا بوون و بوونەتە مەترسی لەسەر ژیانی خەڵکی شنگال.''
دوای دەستبەسەرداگرتنی شنگال لە لایەن حەشدی شەعبییەوە، خەڵکی ئەو شارە لە سەرجەم کەمپەکانی پارێزگای دهۆک خۆپێشاندانیان لە دژی حەشدی شەعبی کرد و داوای ئەوەیان کرد ئەو هێزە ناشەرعییە ناوچەکەیان چۆڵ بکەن.
(مەحەما خەلیل) گوتی: ''بە هۆی ئەو هێزانەوە کە ناتوانن ژیانی خەڵک بپارێزن و شەرعی نین و خەڵکی شنگالیش بڕوایان بەو هێزانە نییە، کە لە نێو شنگالن و ئەوان ڕێگایان بۆ ئەو کەسە تیرۆرستیانە خۆش کردووە، کە بگەڕێنەوە نێو شنگال.''
قایمقامی شنگال دەشڵێت: ''حەشدی شەعبی بە هاوکاریی پەکەکە لە سنووری سووریاوە ئەو عەرەبانەیان هێناوەتە شنگال کە دەستیان لە تاوانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییاندا هەبووە و ئەمەش ترس و دڵەراوکێیەکی گەورەی لە لای خەڵکی شنگال دروست کردووە.''
kdp-
