داعش شارۆچکەیەکی کەرکووک داگیر دەکاتەوە

 داعش شارۆچکەیەکی کەرکووک داگیر دەکاتەوە
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شارۆچکەی حەویجە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک دەردەکەونەوە و دەست بە کردە تیرۆریستییەکانیان دەکەنەوە و سەرچاوەیەکیش باس لە داگیرکردنەوەی حەویجە لەلایەن داعشەوە، دەکات.

سەرچاوەیەکی ”ئاگادار“، کە بۆ رۆژنامەی (ئەلمەدا) قسەی کردووە، هۆشداریی داوە لەوەی جارێک دیکە چەکدارانی داعش حەویجە داگیر دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵێکی (سکای نیوز)، چەکدارانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی حەویجە و شارەدێکانی ریاز، رەشاد و عەباسییە، ”بە رۆژ لە تونێلەکانیان دەمێننەوە و شەوان دەردەکون و کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن“.

رۆژی 5/10/2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رزگارکردنەوەی حەویجەی بە تەواوەتی راگەیاند. هەروەها رۆژی 10/12/2017، عەبادی سەرکەوتنی یەکجارەکیی بەسەر داعش و رزگارکردنەوەی هەموو عێراقی لە داعش، راگەیاند.

دوای راگەیاندنی کۆتایی پێهێنان بە داعش لە عێراق، چەکدارانی داعش لە حەویجە، مووسڵ، ئەنبار و بەغدا، چەندین کردەی تیرۆریستییان ئەنجام داوە.










باسنيوز
Top