شاندی ھەرێمی کوردستان پێشمەرجی بەغدا رەت دەکاتەوە

 شاندی ھەرێمی کوردستان پێشمەرجی بەغدا رەت دەکاتەوە
نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رايگەیاند: "دوای ئەوەی حەیدەر عەبادی، ئامادەیی نیشان بۆ گفتوگۆ دا، بەداخەوە دووبارە ئەمڕۆ باسیان لە مەرجی پێشوەختە کردووە، بەڵام شاندی کوردستان مەرجی پێشوەختە رەت دەکانەوە".

ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو، کە بەغدا بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ نییەتی باش نییە، ئێستاش ھەنگاوی زۆریان بۆ پێشێلکردنی دەستوور ناوە، بۆ چارەسەری گرفتەکان نایەوێت حساب بۆ ئەو فشارە ناوخۆیی و دەرەکیانە بکات.

ئاشکراشی کرد، بەغداش رۆژبەڕۆژ مەرج زیاد دەکات لەسەر کوردستان داوای پێش مەرج دەکات، بەڵام بەراشکاوانە لەلایەن کوردستانەوە مەرجی پێشوەختە رەت دەکرێتەوە.










باسنيوز
Top