سربیا چالاکوانێکی سیاسیی کوردی ڕادەستی تورکیا کردەوە
ماڵپەڕی (DW)ی ئەڵمانی لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە دوای کودەتاکەی تورکیا، بە هەزاران کەس دەستگیر کران کە زۆربەیان لە دژبەرانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بوون و بەشێکیشیان تەنیا بە هەڵاتن بۆ ئەورووپا توانیان لە دەستگیرکردن ڕزگاریان ببێت.
دەزگای دادوەریی تورکیا کە لە پرسی گیرانی دژبەراندا بێلایەن نەبووە و ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو کراونەتەوە، باس لە ئەشکەنجە و ئازاری انو گرتووخانەکانی تورکیا دەکەن و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە وڵاتانی ئەرووپی لە ڕادەستکردنەوەی هەڵاتووەکان بە تورکیا خۆ ببوێرن، تەنانەت ئەگەر ناویشیان لە لیستەی پۆلیسی ئەنتەرپۆلیشدا بووبێت.
لەمبارەوە سربیا کە یەکێک لە وڵاتانەیە کە پەنابەران لە تورکیاوە ڕووی تیدەکەن، پێچەوانەی یەکێتیی ئەورووپا سیاسەتێکی دیکەی گرتووەتەوە پێش و سەرەنجام لێپرسراوانی دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتە ئەیاز جەودەت چالاکوانی سیاسیی کوردیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە کە گیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.
ئەیاز جەودەت لە تورکیا حوکمی 15 ساڵ گیرانی بەسەردا سەپابوو. حوکمی ڕادەستکردنەوەی بەرلە شەوی کریسمەس و بە واژۆی "نولا کوبورڤۆیچ" وەزیری دادی سربیا جێبەجێ کراوە و دوایین ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە و ئەم هەواڵەش لەلایەن پارێزەرەکەیەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
جەودەت ئەیاز ئەندامی باڵای پارتی ئازادیی کوردستان (پاک)ە کە پارتێکی بچوووکە و لە باکووری کوردستان چالاکە کە یەک ساڵ لەمەوبەر و لە کۆتاییەکانی ساڵی 2016 لەسەر دواوای هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە سێربیا دەستگیر کرا، ئەمە لە حاڵێک دایە کە ئەو چالاکوانە سیاسییەی کورد داوای پەنابەرێتیی لەو وڵاتە کردبوو.
باسنيوز
