هێزێكی بەغدا سێ ئه‌فسه‌رى كورد لە كه‌ركووك ده‌ستبه‌سه‌ر دەكەن
بەپێی هەواڵێك كە لە تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاوبووەتەوە، چالاكوانانی كەركووك وێنه‌ى سێ ئه‌فسه‌ری كوردیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژەیان بەوە داوە كە بەهۆی ئەوەی گوایە ئاڵای كوردستانیان لەسەر كۆمپانیاكە هەڵكردووە، شه‌وى رابردوو تيمێكى لێكۆڵينه‌وه‌ى تايبه‌ت له به‌غداوه گه‌يشتوونه‌ته كه‌ركووك بۆ ئەوەی لێكۆڵينهوهیان لەگەڵ بكەن.
ئەو ئەفسەرانە كە بریتین لە موقەدەم ئەحمەد عوسمان، رائید سەرۆ جەباری و نەقیب شێرزاد، تا ئێستە چاره‌نووسیان ناديارە، خەڵكی شارەكە تەنها ئەوەندە دەزانن كە ئەفسەرەكان له‌لايه‌ن ئه‌و تيمهی بەغداوه خراونه‌ته ژێر لێكۆڵينه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
bas news-
