لە ھەولێر بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ 14 کەس بوونە قوربانی

لە ھەولێر بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆ 14 کەس بوونە قوربانی
ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر پێچەکانی ھاوینەھەواری پيرمان، بەھۆی تیژڕەوییەوە ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و لە ئەنجامدا 14 کەس بوونە قوربانی.

فازیل حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، رایگەیاند: "کاتژمێر 8:00ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5/9/2017 لەسەر پێچەکانی ھاوینەھەواری پیرمام، بەلای شارەدێی کۆڕی ئۆتۆمبێلێکی مینی پاسی بچوک کە کۆمەڵیک گەشتیاری عەرەبی ھەڵگرت بوو، بەرەو شەقلاوە دەڕۆیشتن بەھۆی تیژرۆییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست دا، لە ئەنجامدا خۆی کێشابوو بەشاخەکە و لەدوایشدا جاریکی تر خۆی کێشا بە بەردی راگری نێوان ھەردوو سایدی رێگایەکە".

گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی خستە روو: "لەئەنجامی روداوەکە شوفێر و 13 سەرنشینی مینی پاسەکە برینداربوونە"









باسنیوز
Top