پەرلەمانتارێک: دەنگۆی گرانبوونی سووتەمەنی راست نییە

 پەرلەمانتارێک: دەنگۆی گرانبوونی سووتەمەنی راست نییە
پەرلەمانتارێک لە لێژنەی پیشەسازی، وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئاماژە بەوە دەدات کە بەھیچ شێوەیەک شڵەژانی ئابووری لەسەر پرسی ھەناردەی نەوت، بەنزین و گاز دروست نەبووە، دەڵێت "ئەوەی باس دەکرێت دەنگۆیە لەدژی پڕۆسەی ڕیفراندۆم".

یروانت نیسان مارکۆس، ئەندامی لێژنەی پیشەسازی، وزە و سەرچاوە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "چەند بازرگان، راگەیاندکار و کەناڵێک بۆ مەرامی سیاسیی خۆیان، دەنگۆیەکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بەنزین و نەوت و گاز گران بووە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە بۆ تێکدانی بازاڕی کوردستانە و دروستکردنی شڵەژانی ئابوورییە لەناو خەڵک، یەکێکە لەو کارتە سووتاوانەی لەدژی ریفراندۆم دەکرێت".

ئەو پەرلەمانتارە، جەختیشی لەوە کردەوە: "ئەم کارتەشیان وەک کارتەکانی دیکە دەسووتێت، چونکە بازاڕ وەک خۆیەتی و ھیچ کاریگەری لەسەر خەڵک دروست ناکات".












باسنیوز
Top