دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سەرکەوتووی کۆتایی بە دوو خولی پەرەپێدان ھێنا
بەمەبەستی پێگەیاندنی فکری قوتابیان و باشترکردنی ئاستیان لە خوێندندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خولێکی پەرەپێدانی وانەکانی عەرەبی و بیرکاری بۆ قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەتی کردەوە و ئەمڕۆ یەکشەممە 20/٨/٢٠١٧ کۆتایی بە خولەکان ھێنا.
خولەکان بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام بوون و تیایاندا ١١٩ قوتابی سودمەند بوون، لە کۆتایی خولەکەدا رێزلێنان پێشکەشی مامۆستایانی خولەکە کرا.
باسنيوز
