دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سەرکەوتووی کۆتایی بە دوو خولی پەرەپێدان ھێنا

 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سەرکەوتووی کۆتایی بە دوو خولی پەرەپێدان ھێنا
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سەنتەری کلتووری رۆشنبیری شیلادزێ بەسەرکەوتوویی کۆتایی بە دوو خولی پەرەپێدان ھێنا کە بۆ قوتابیانی بنەڕەتی کرابوونەوە.

بەمەبەستی پێگەیاندنی فکری قوتابیان و باشترکردنی ئاستیان لە خوێندندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خولێکی پەرەپێدانی وانەکانی عەرەبی و بیرکاری بۆ قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەتی کردەوە و ئەمڕۆ یەکشەممە 20/٨/٢٠١٧ کۆتایی بە خولەکان ھێنا.

خولەکان بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام بوون و تیایاندا ١١٩ قوتابی سودمەند بوون، لە کۆتایی خولەکەدا رێزلێنان پێشکەشی مامۆستایانی خولەکە کرا.









باسنيوز
Top