گوڵاڵه.. داعش هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر كارگه‌یه‌كی بلۆك و دوو كرێكار ده‌رفێندرێن
یەعقوب یوسف، بەڕێوەبەری شارەدێی جەلەولا ڕاگەیاند: "کاتژمێر 8:00ى ئەمشەو لە گوندی (ئیسڵاح)ی سەر بە جەلەولا ژمارەیەک چەکداری داعش چوونه‌ته سه‌ر کارگەیەکی بلۆک".
گوتیشی: "چه‌كداره‌كانى داعش دوو پاسەوانی کارگەکەیان ڕفاند و سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری نێو کارگەکەشیان سووتاند".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه پێش ماوەیەک چەکدارەکانی داعش داوای پارەیان لە خاوەنی ئەو کارگەیە کردووە، بەڵام خاوه‌ن كارگه‌كه پاره‌ى به داعشه‌كان نه‌داوه.
گوندى ئیسڵاح ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگاى نێوان كه‌لار_ جه‌له‌ولا، و ئه‌و ناوچه‌یه، به‌شێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له سنوورى پارێزگاى دیاله.
bas news-
