سکاڵای یاسایی لە دژی رێکخەرانی کەمپینی دژە سەربەخۆیی تۆمار دەکرێت

 سکاڵای یاسایی لە دژی رێکخەرانی کەمپینی دژە سەربەخۆیی تۆمار دەکرێت
کۆمەلێک پارێزەر سکاڵای یاساییان لەدژی ئەو کەسانەی کەمپینی (نەخێر) بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیاندووە، تۆمار دەکەن.

ئەیاد کاکەیی، سەرۆکی لقی ھەولێری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارێزەرانە هەوڵ دەدەن لە داواکاری گشتیی کوردستانیش کەیسەکە بجووڵێنن و رێکاری یاسایی لە دژی ئەو کەسانە دەگرنە بەر.

هەروەک ئەیاد کاکەیی رایگەیاند، کە ژمارەیەک پارێزەر سکاڵاکەیان لە دژی ئەو کەسانە تۆمار کردووە، کە سەرپەرشتیی بەرەی (نەخێر) بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکەن.

ڕۆژی سێشەممە 8/8/2017، شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای (نالیا)، لەگەڵ چەند کەسێک، کەمپینی (نەخێر)ی بۆ سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەیاند کە هەریەک لە فەرهاد سەنگاوی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان و ڕابوون مەعرووف، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان تێیدا بەشدار بوون. دواتریش گۆڕان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەوەی ڕاگەیاند کە ڕابوون مەعرووف سەرپێچی کردووە.

رۆژی پێنجشەممە 10\8\2017ش مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بڕیاری دەرکردنی فەرهاد سەنگاوی لە ریزەکانی یەکێتی و فراکسیۆنی ئەو حزبە لە پەرلەمانی کوردستانی دا.









باسنیوز
Top