شارێكى كوردستانيى سبه‌ینێی كرده پشووی فه‌رمى
یوسف ئیبراهیم، به‌رپرسى راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خانه‌قین، ڕاگه‌یاند: "به‌پشتبه‌ستن به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه، سبه‌ینێ 10/ 8/ 2017 له سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكوومییه‌كانى خانه‌قین پشووى فه‌رمییه".
ئه‌مڕۆ ئه‌میندارێتى گشتیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕاى گه‌یاند: "حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بڕیاریداوه سبه‌ینێ له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانى حكوومه‌تدا پشووى فه‌رمى بێت به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوه بۆ سه‌روو ئاستى ئاسایی".
ده‌سته‌ى كه‌شناسی عێراق پێشبینیده‌كات سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه، پله‌ى گه‌رما بۆ 50 پله‌ى سه‌دى به‌رزبێته‌وه.
bas news-
