له ماوه‌ی سێ ساڵدا زیاتر له دوو ملیۆن ئاواره سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆكیان كردووه
به پێی ئامارێك کە له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا زیاتر له دوو ملیۆن ئاواره سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك و ده‌وروبه‌ریان كردووه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك ئاماری سێ ساڵی خۆی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووە، "نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 300 هه‌زار ئاواره‌ی ناوچه‌كانی ناوچه‌كانی شه‌نگال، زومار، ته‌لكیف و ناوچه‌كانی دیكه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌هۆك و ده‌وروبه‌ریان كردووه".
له ئاماره‌كه‌دا ئەوەش هاتووە، كه 150 هه‌زار و 130 نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئاواره‌كان كراوه.
ته‌ندروستی دهۆك ئەوەشی خستووەتە ڕوو، حكوومه‌تی عیراقی به به‌پێی پێویست هاریكاری نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌هۆكیان نه‌كردووه، بۆیه ئه‌مه وای كردووه كه بارگرانییه‌كان له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك و ده‌وروبه‌ر زیاتر ببن".
سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی بنكه ته‌ندروستییه‌كانیش له نێو كه‌مپی ئاواره‌كان، ته‌ندروستی دهۆك ئاماژەی بەوە کردووە، تاوه‌كو ئێستا 23 بنكه‌ی ته‌ندروستی له نێو ئه‌م كه‌مپانه كراوه‌نه‌ته‌وه.
bas news-
