چاودێرانی سیاسی؛ هەوڵەکانی دژی ڕیفراندۆم بچووکن
هه‌وڵه‌كانى دژى ڕیفراندۆم بچووكن
رۆژ له‌دواى ڕۆژ نیزیك ده‌بینه‌وه له كاتى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و تا دێ پاڵپشتى و كار و چاڵاكییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه به‌رفره‌وانتر ده‌بن، دوژمنانى كوردستانیش ئه‌وانه‌ى به درێژاییى مێژوو دژایه‌تیى كوردستانیان كردووه له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ دژایه‌تیكردنى پرۆسه‌كه، سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى ئاشتیى ناوخۆییش ڕایده‌گه‌ینێت: ''هه‌وڵه‌كانى دژى ڕیفراندۆم بچووكن، نابێ گه‌وره بكرێنەوە، ئاسۆى هه‌رێمى كوردستان ڕوونه و كاروانى سه‌ربه‌خۆییش ده‌گات به ئامانج.''
(د. مووسا كه‌ڤاڵ)، چاودێرى سیاسى و سه‌رۆكى بزووتنه‌وه‌ى ئاشتیى ناوخۆیى، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''هه‌موو ئه‌و دهوڵهتانەى له پاش شه‌ڕى یه‌كه‌می جیهانییەوە سه‌ربه‌خۆ بوون، له ئه‌نجامى ڕیفراندۆمەوە سه‌ربه‌خۆیییان ڕاگه‌یاندووه، بۆچى بۆ هه‌موو وڵاتان كات هەبوو ببنه ده‌وڵه‌ت، کەچی بۆ كوردستان كات گونجاو نییه، یان مافى نییه؟ به پێى یاساى عێراق و نێوده‌وڵه‌تیش، كوردستان ئه‌و مافه‌ى هه‌یه، بۆیه بابه‌تى سه‌ربه‌خۆیى، بابه‌تى سهروهرییى كورده و نابێ ئه‌و ڕیفراندۆمه بكرێته قوربانیى سیاسى، ئه‌ركى هه‌ر حزب و لایه‌ن و تاكێكى كورده به هه‌موو شێوازێك پشتگیر و هاریكار بێت، تا ئه‌و ڕیفراندۆمه سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه ئه‌م ڕیفراندۆمه بۆ ململانێ نییه، به‌ڵكو بۆ دیاریكردى پاشه‌ڕۆژ و ئاینده‌ى گه‌لى كوردستانه، مافى هیچ لایه‌ن و كه‌سێک نییه بابه‌تى سه‌روه‌ریى كورد گرێ بدات به مڵملانێى سیاسى و ئایدولۆژی و فكرییەوە، بۆیه هه‌وڵه‌كانى دژى ڕیفرانۆدم بچووكن، نابێ گه‌وره بكرێنەوە، ئاسۆى هه‌رێمى كوردستانیش ڕوونه و كاروانى سه‌ربه‌خۆییش ده‌گات به ئامانج .''
له‌وه‌ته‌ى عێراق دروست بووه كورد خۆشیى له خۆى نه‌بینیوه
(د. مووسا) ڕاشیگه‌یاند: ''كاته‌كه زۆر هه‌ستیاره و ده‌بێ ئەندامانی میلله‌تى كورد ده‌ست بخەنە ناو ده‌ستى یه‌كتر بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر هه‌وڵێك دژ به ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى بدرێت، شكست بێنێت، چونكه تاوه‌كو سه‌ربه‌خۆ نه‌بین، كورد هه‌ر بنده‌ست و زوڵملێكراو ده‌بێت، به درێژاییى مێژوو جینوساید و كیمیاباران و ئه‌نفاڵ و وێرانكردن به‌رامبه‌رمان كراوه، له‌وه‌ته‌ى عێراق دروست بووه كورد خۆشیى له خۆى نه‌بینیوه، ئه‌و سنوورهشى كه هه‌یه، ده‌ستكرده و له دژى ئیراده‌ى میلله‌تى كورد دروست كراوه''
.
رۆژی 7ی حوزەیرانى 2017، (مه‌سعوود بارزانى)، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆ بوونەوە و بڕیاریان دا، ڕۆژی 25ی ئەیلوولی ئەمساڵ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان بکرێت .
وه‌ك (د. كه‌ڤاڵ) گوتى: ''ئه‌و (به‌ڵێ)یه‌ى كه له 25ى 9دا ده‌یده‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆییى كوردستان ده‌بێته هۆى شادبوونى ڕۆحى شه‌هیدان و خێزان و ماڵباتى شه‌هیدان و كوردستانیان به‌گشتى و، ده‌شبێته هۆكارى ئاشتى له نێوان كورد و عه‌ره‌ب و چاره‌سه‌ربوونى كێشه‌كان ئاسانتر ده‌كات.''
kdp-
