كۆنگرێسمانێكی ئه‌مه‌ریكا: كوردستان شایه‌نی وڵاتێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌رییه
كۆنگرێسمانێكی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات و ده‌شڵێ، باوه‌ڕم وایه ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه ده‌بێته هێزێكی به‌رچاو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كورد نمونه‌یه‌كی باشی له ئازادی و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی نیشانداوه.
ترێنت فرانكس كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ڵێ: "هه‌ر كه‌سێكی ئه‌مه‌ریكی كه به‌و بابه‌ته ئاشنا بێت بێگومان پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات ئه‌وه ڕوانگه و هه‌ڵوێستی منه و باوه‌ڕم وایه كورده‌كان شایه‌نی وڵاتێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌روه‌ریین و هیواداریشم ئاوا بێت".
فرانكس له لێدوانێكیدا بۆ(ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا) گوتیشی: "باوه‌ڕم وایه ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه ده‌بێته هێزێكی به‌رچاو له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وان(كورد) نمونه‌یه‌كیان له ئازادی و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینیان نیشانداوه بێگومان هه‌موو وڵاتان و خودی كورده‌كانیش دانیان به‌وه داناوه كه هه‌ڵه‌یان هه‌بووه، هیوادارم كورده‌كان به وردی سه‌رنج بده‌نه دانیشتووانی مه‌سیحی و ئێزدی به جۆرێك بتوانن له بواری دیاریكردنی مافی چاره‌نووس دۆخێكی سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئه‌وان درووست بكه‌ن".
ئه‌و كۆنگرێسمانه ئه‌مه‌ریكییه ده‌شڵێ ، كورده‌كان له‌سه‌ر ڕێبازی خۆیان زۆر زۆر مسۆگه‌رن و ته‌نیا ده‌مه‌وێت دڵ گه‌رمییان بده‌مه‌وه كه هه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بن ئه‌مه‌ش ده‌بێته هانده‌رێك بۆ پشتیوانی ئێمه له ئه‌وان بۆ گه‌یشتن به ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی كه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
bas news-
