یەکێک لە گوندەکانی سنووری مەخموور ئاوەدان کرایەوە

 یەکێک لە گوندەکانی سنووری مەخموور ئاوەدان کرایەوە
بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕای گەیاند، کە 68 خێزانی گوندی عەلیاوە لە سنووری مخموور گەڕاونەتەوە گوندەکەی خۆیان و ئاوەدانیان کردووەتەوە.

ئیبراھیم سەمین، بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ڕایگەیاند: "دوای ڕزگارکردنی گوندی عەلیاوە لە سنووری مەخموور، بەفەرمانی بارزانی ئەو گوندە ئاوەدان کراوەتەوە، ماوەی سێ ڕۆژە گوندەکە ئاوەدان کراوەتەوە، ھەروەھا 68 خێزان کە سەرجەمیان عەرەبن لە کەمپەکانەوە گەڕاونەتەوە بۆ گوندەکە، چونکە ئێستا لە ڕووی ئەمنیەوە ھیچ کێشەیەکی نییە".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، گوتیشی: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/8/2017 دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ھاوکاری گەیاندە سەرجەم خێزانە گەڕاوەکانی گوندەکە، ھاوکارییەکان پێکھاتبوون لە سەلاجە، موبەریدە، کەلوپەرلی ناوماڵ، خۆراک".

ئاشکراشی کرد: "ڕۆژانە گۆڕانکاری بەسەر ژمارەی ئاوارەکانی نێو کەمپەکانی حەسەن شام و دیبەگە دێت، بەھۆی گەڕانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان".








باسنیوز
Top