فازڵ میرانی: دیموکراسی بەبێ دەوڵەتی سەربەخۆ نابێ

 فازڵ میرانی: دیموکراسی بەبێ دەوڵەتی سەربەخۆ نابێ
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە دیموکراسی هۆکارێک نییە بۆ دروستبوونی دەوڵەت و بە پێچەوانەوە دیموکراسی بەبێ دەوڵەت نابێت.



رۆژی پێنجشەممە 3\8\2017، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا، رایگەیاند: "شنگاڵ ئێستا خاوەنی زۆری ھەیە، کە ھەریەکە و بەشێوەیەک و بۆ مەرامێکە".



فازڵ میرانی بە پێویستی زانی ناوماڵی کورد یەک بخرێت، چونکە ئێستا لە هەرێمی کوردستان پرسەکانی ڕیفراندۆم، سەربەخۆیی کوردستان دەکرێت، ”ھەرچەندە لەوانەیە بەشێک لە ئامانجەکان بە بێ یەکڕیزی بێنەدی ، بەڵام ئامانجەکانمان بە تەواو وەدی نایێن“.



سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە ”پێویستە“ ھەموان واقیع بین بن، ”کاتێ باسی بیروڕای ئازاد دەکرێت، ئێمە دەڵێن لەگەڵی داین، بەڵام بەو مەرجەی لە چوارچێوەی بەرژەوەندی میللەتی کورد و ئازادی کوردستاندا بێت“.



فازڵ میرانی وەڵامی ئەوانەی دایەوە، کە باس لەوە دەکەن دەوڵەت بە بێ دیموکراسی بەدی نایەت و گوتی، ”ڕاستییەکە ئەوەیە، کە ھیچ کاتیبَک دیموکراسی بە بێ دەوڵەت نەبووە و نابێت، ئەگەر تەماشای حکوومڕانی ڕژێمەکانی پێشوتری عێۆاق بکرێت دەبینین ھەموو ھەوڵێکیان داوە درز بخەنە ناو ماڵی کورد و یەکڕیزی کورد تێ بگەن“.




باسنیوز
Top