سەرکردەیەکی تورکمانی: گەنجانمان دەیانەوێ ببن بە پێشمەرگە
عیرفان کەرکووکلی، سەرۆکی پارتی گەلی تورکمان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەوان لەگەڵ دروستکردنی هێزی نەتەوەیی نین بۆ گەلەکەیان، ”بەرژەوەندیی گەلی تورکمان لە دروستکردنی ھێزێکی تایبەت نییە“.
عیرفان کەرکووکلی هەروەها رایگەیاندووە، کە سەدان گەنجی تورکمانی دەیانەوێ لە ریزی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان وەزارەتی پێشمەرگە جێگەیان بکرێتەوە و بەشدار بن لە پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان.
ئەو سەرکردە تورکمانییە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی کەرکووک، بەشیر، تەلەعفەر و خورماتوو هەوڵی راکێشانی سۆزی گەنجان دەدەن، بەمەبەستی بەجێهێنانی ئامانجە تائیفییەکانیان و بەکارهێنانیان لە دژی کەرکووک و کوردستان.
باسنیوز
