رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: پێویستە پاڵپشتیی دروستبوونی دەوڵەتی کوردستان بکەین
رۆژنامەی (ئۆرشەلیم پۆست)ی ئیسرائیلی لە سەروتاریدا لە ڕۆژی یەکشەممە 30\7\2017 ئاماژە بەوە دەکات، گەلی کورد هاوشێوەی گەلی جوو، ”هەزاران ساڵە بووەتە قوربانیی حوکمی کەسانی دیکە.
بەڕێوەبەرانی ئەو رۆژنامە ئیسرائیلییە بە پێویستی دەزانن وڵاتەکەیان پاڵپشتیی سەربەخۆیی کوردستان بکات، ”پێویستە لەسەر ئێمە پشتگیری داخوازییەکەیان بکەین بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی“.
وەک لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیاردرا، رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
باسنیوز
